پێدەچێت خۆی بكێشێتەوە
كاندیدكردنی بایدن بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دواخرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارتی دیموکراتی ئەمریکا بڕیاریدا دەنگدانی ئۆنلاین لەسەر کاندیدکردنی جۆ بایدن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو دوابخات.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راپۆرتێکدا ئاشكرای كرد، پارتی دیموکراتی ئەمریکا بڕیاریدا دەنگدانی ئۆنلاین لەسەر کاندیدکردنی جۆ بایدن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو دوابخات.
رۆژنامەکە دەڵێت: “هەردوو سیناتۆر چاک شومەر و حەکیم جێفریس کە خەڵکی نیویۆرکن، بە شێوەیەکی تایبەت بەرپرسانی حزبەکەیان رازی کرد کە دەستپێکردنی کاندیدکردنی بایدن بۆ ماوەی هەفتەیەک دوابخەن، ئەمەش مشتومڕەکانی لەسەر ئەگەری کاندیدنەكردنی بایدن بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە زیاتر كرد.
چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە جۆ بایدن لە ركابەریی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكشێتەوە و تەنانەت ئەمڕۆ میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، هەفتەی داهاتوو بایدن خۆی دەكێشێتەوە.