لێكۆڵینەوە دەكرێت
تەقینەوەكەی بەغدا كۆگای حەشدی شەعبی بوو
دەستەی حەشدی شەعبی لە بارەی تەقینەوەكەی یەكێك لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی سەر بە دەستەكەی، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەداوە، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری تەقینەوەكە دەكەن.
لە راگەیاندراوی دەستەكەدا هاتووە:
ئەمڕۆ 18.7.2024 كاتژمێر 7:00 تەقینەوەیەك لە ئەمباری لۆچستی لیوای 42ی سەر بە قەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، بە دیاریكراوی لە سەربازگەی دواوە لە ناوچەی یوسفییەی باشووری بەغدا روویدا، بۆیە دەستەكە لیژنەیەكی هونەری تایبەتی پێكهێنا بۆ زانینی هۆكاری تەقینەوەكە، ئێستاش تیمەكانی رزگاركردن و تەندروستی و بەرگریی شارستانی لە شوێنی تەقینەوەكەن، كە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، لە هەر وردەكارییەكی نوێ ئاگادارتان دەكەینەوە.
ئەم ئێوارەیە چەند ڤیدیۆیەك لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، كە “درۆن” بەسەر ئاسمانی ناوچەی عوێریچ دەسووڕێتەوە و دەنگی تەقینەوە دێت و دووكەڵ لە ئاسمانی ناوچەكە و ئەو شوێنە بەرزبووەتەوە، كە وەك حەشدی شەعبی ئاماژەیان پێكردووە. كۆگای لۆجستیی لیوای 42ی سەر بە دەستەكەیانە.
لە بەغدا دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت
تەقینەوە
مەترسن
سبەی لە سۆران کۆمەڵێک مین لەناودەبرێن
دیالە نائارامە
سێ کەس لە خاڵس بەهۆی تەقینەوەیەک بریندار بوون
ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە
بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە دهۆک دوو کەس بریندارن
دەستبەسەرداگرتن بووەتە شەش هێندە
راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: ماددەی هۆشبەر عێراق تووشی تەقینەوە دەکات
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی