یەکێکیان مانگێک زیاترە

تا ئێستا تەرمى سێ کەس لە رووبارەکانى سۆران بێ سۆراغن

+964
ئاکام غەفور-سۆران

لە ئێوارەى دوێنێوە لە رووبارى گەلى عەلى بەگ، گەشتیارێک خنکاوە و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە، ئەمەش سێیەم کەسە لەمساڵدا کە لە رووبارەکانى سنوورى سۆراندا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، “ئێستا سێ تەرم لە رووبارەکانی سۆران بێ سۆراغن، یەکێک لەوان تەرمى منداڵێکە و لە پرژێ خنکاوە و لە ئاوى بێخاڵیش منداڵێکى دیكە خنکاوە و تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، کەسى سێیەمیش ئەو پیاوەیە کە دوێنێ خنکا”.

ئەو کەسانەی لە سنوورى سۆران خنکاون بۆ ئەمساڵ نۆ کەسن، کە هەشتیان گەشتیار بوون

ئەمسال لە ماوەی دوو مانگ، لە 17.5.2024 تا 17.7.2024 نۆ کەس لە رووبارەکانی سنوری سۆران خنکاون، تەواوی ساڵی رابردوش نۆ کەس لە رووبارەکانى سنوورى سۆران خنکاون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاو و ئاگر ئامانی نییە؛ گەشتیارەکانی سۆران لەسەر خنکان...

ئاو و ئاگر ئامانی نییە؛ گەشتیارەکانی سۆران لەسەر خنکان چی دەڵێن؟