لە ژووری هەواڵەوە
ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگە و خانەنشینانی پێشمەرگە رۆژێكی خۆش نەبوو
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ بۆردومانه‌كانى توركیا روویان له ده‌ڤه‌رى زێباریان بوو، بۆردومانه‌كه له رێگه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدران و گوندێكى ئه‌و ده‌ڤه‌رى كرده ئه‌مانج و به‌هۆیه‌وه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا.
وەزیری تەندروستی هەرێم ئامارى تووشبوونى هاوڵاتیان به نه‌خۆشی تاى خۆێن به‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ هه‌شت حاڵه‌ت تۆماركراون و هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا هه‌بووه.
شۆفێرانى بارهه‌ڵگر له كه‌ركووكه‌وه ناڕه‌زاییان له دژی وەرگرتنی پارەی (سەرانە) ده‌ربڕى و توڕه‌ییان گه‌یشته ئه‌وه‌ى دەرگای قەپانی نێوان بەغدا بۆ کەرکوک دابخه‌ن و دەڵێن پارەی زیادیان لێ وەردەگرن.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ موچه‌ى دوو مانگى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 له سلێمانى ته‌نیا یه‌ك موچه دابه‌شكراوه و له دهۆك خانه‌نیشیانیان به‌دڵساردى گه‌ڕانده‌وه ماڵه‌وه و وتیان ئه‌مڕۆ موچه دابه‌ش ناكرێت.