فەڕەنسا 15 ژن و 32 منداڵی داعش  دەباتەوە وڵاتەكەی

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، 15 ژن و 32 منداڵی چەكدارانی داعش لە سوریا دەگەڕێننه‌وه‌ وڵاتەكەیان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ـی كانوونی دووه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، فه‌ڕه‌نسا 15 ژن و 32 منداڵی چه‌كدارانی داعش له‌ سووریا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

نزیكه‌ی 60 هه‌زار ژن و منداڵ له‌ كه‌مپه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریان، به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌، له‌ناو ژماره‌یه‌ك‌ كه‌مپی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریادا ده‌ژین.

فەڕەنسا دەڵێت، منداڵه‌‌كان راده‌ستی لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكییان بۆ بكرێت و مێردمنداڵه‌كانیش راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دەكرێن.

منداڵ و ژنەكان لە كەمپی رۆژن لە رۆژئاوای كوردستان، كه‌ نۆ كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی عێراق و توركیاوه‌ دووره‌.

به‌ زانیارییه‌كانی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، زیاتر له‌ 30 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ عێراق و سوریا له‌ به‌ندینخانه‌كاندان.