بودجەی نییە
بینای کتێبخانەی دەربەندیخان هەر بە هەیکەل ماوەتەوە
964+
توانا نەقی
ماوەیەکی زۆرە بینای کتێبخانەی دەربەندیخان هەر هەیکەلە و تەواو نەکراوە،ئێستا ئیدارەی قەزاکە داوا دەکات دەست بکرێتەوە بە کارکردن لەو بینایە و تەواو بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەکانی هەرێم و کتێبخانەی سلێمانی سەردانی دەربەندیخانیان کردووە بۆ ئەوەی هەرچی زووە بتوانن دەست بە کارکردن بکەنەوە و کتێبخانەی قەزاکە بە رووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەو پرۆژەیە پێشتر لەسەر پارەی پترۆدۆلار بڕیاری دروستکردنی دراوە لەوەتەی ئەو پترۆدۆلارە نەماوە کارکردن لە پرۆژەکەش بەهۆی بێ بودجەییەوە وەستاوە.
وتیشی، هەموو ناحیەو قەزاکانی دەورووبەر خاوەنی کتێبخانەن تەنیا دەربەندیخان ماوە، بۆیە نوسراویان کردووە و ئەوانیش هیوادارن بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت و تەواو بکرێت.