لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین
باڵندەی بوکە سورە و حاجی لەق لەق گەڕێندرانەوە ناو سروشت63
+964
ژێوار خدر
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین رایگەیاند، شەوی ڕابردوو زانیارییان پێگەیشتووە کە هاوڵاتیەك ویستوویەتی 63باڵندەی بوکە سورە، بە مەبەستی کڕین و فرۆشتن بازرگانی پێوە کردن بگوازێتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی بانوەقەل هاوڵاتییەکەیان دەستگیرکردووە رادەستی بنکەی پۆلسی دارستان وژینگەی سەنگەسەریان کردووە و دەستیشییان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا.
بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر کەسەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە.
هەر لە هەمان راگەیاندراودا پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین باسی لەوە کردووە لە بەرواری 27.6.2024 مەفرەزەیەکییان لە بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی پشدەر، لەقلەقێکییان دۆزیوەتەوە کە زامدار بووە و توانای رۆیشتن و فڕینی نەبووە و دوای چارەسەرکردنی لەلایەن پزیشکێکی ڤێرتێرنەرییەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە هەم لەقلەقەکە و هەم 63 باڵندەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ سروشت.