پۆلیس: نه سكاڵا هه‌بوه و نه ده‌ستگیركردن
له كۆمه‌ڵگاى سێبیران هه‌ندێك جوتیار ده‌ڵێن (گندۆره)یان لێ دزیون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن بێستان له سنوورى كۆمه‌ڵگاى سێبیرانى قه‌زاى خه‌بات ده‌ڵێن له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو گندۆره (كاڵه‌ك)یان لێ دزراوە و زیانیاشیان به بێستانه‌كانیان گه‌یاندووه.
ئه‌م گله‌یی و گازانده‌یه‌ى خاوه‌ن بێستانه‌كان له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى سێبیران بڵاوكراوه‌ته‌وه و 964 یش له‌كاتى به‌دواداچوون یه‌كێك له خاوه‌ن بێستانه‌كانى به‌ناوى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حاجى دۆزییه‌وه.
ئه‌م جوتیاره به 964ـى وت، كه‌سانى نه‌ناسراو بێ پرسكردن گندۆره‌یان لێ بردوو‌ن.
وتیشی “ئه‌گه‌ر گندۆره‌كان هه‌ر بۆ خواردنى خۆیان بوایه ئاسایی بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ى بردوویانه ژماره‌یه‌كی زۆره وه‌كو دزى كردن وایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئێستا له‌لای پۆلیس سكاڵایان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمار نه‌كردووه و چاودێری خۆیان ده‌ستپێكردووه بۆ گرتنى ئه‌م كه‌سانه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر به‌ته‌نیا بێستانه‌كه‌ى ئه‌و نییه، به‌ڵكو وه‌ك ئاگادار بێت وایان به‌سه‌ر چه‌ند بێستانێكی دیكه‌ش هێناوه له سنوورى سێبیران.
964 په‌یوه‌ندی به بنكه‌ى پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیرانه‌وه كرد، به‌ڵام پێیان راگه‌یاندین كه بابه‌تى دزیكردن زیاتر تایبه‌ته به پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان له قه‌زاى خه‌بات.
ئیسماعیل گۆران، له بنكه‌ى پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان له قه‌زاى خه‌بات به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌و خاوه‌ن بێستانانه سه‌ردانیان نه‌كردوونه بۆ تۆماركردنى سكاڵا.
وتیشی “هیچ كه‌سێكیش له‌سه‌ر دزینى گندۆره له سنووره‌كه‌مان ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
پۆلیسی هەولێر
نزیكەی پێنج ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا
دوو رووداوی هاتوچۆ جوڵەیان لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر پەكخست
لە هەولێر
ئەو شۆفێرەی بە کڵاشینکۆف تەقەی لە شۆفێرێکی تر کرد دەستگیرکرا
بەشێک لە خاوەنەکانیان دەستگیر کران
لە هەولێر 40 پاڵاوگە لەسەر پیسکردنی ژینگە داخران
لە رۆژانی سەرژمێری دزییان كردبوو