رەچاوی سێ حاڵەت کراوە

ئایا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە سوودمەندیی دادەنرێت؟

964+

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پرسیارێکی باویان لێ دەکرێت، ئەویش ئەوەیە ، “ئایا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە سوودمەندیی دادەنرێت؟”.

بە قسەی وتەبێژەکە بێت، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە شێوەیەکی گشتی و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە سوودمەندی دانانێت، “بەڵکو تەنیا لە سێ حاڵەتی زۆر دەگمەندا بە سوومەندی دادەنرێت”.

لە بارە حاڵەتەکانەوە زەردەشت رەفیق بە 964ی وت:

یەکەم: ئەگەر خانووەکە بەبێ بەرامبەر تاپۆ بکرێت، ئەمەش کاتێک دەکرێت کە داواکار خزمی پلەیەکی شەهید یان ئەنفالکراوی هەبێت (هاوسەر، باوک، دایک، منداڵ) یاخود کەمئەندامی سەنگەر بێت.
دووەم: ئەگەر رووبەری خانووەکە لەناو شاردا لە (200) مەتر و لە تاسڵوجە و عەربەتدا لە (300) مەتر زیاتر بێت.
سێیەم: بەڵام ئەگەر خانووەکە بێ بەرامبەر تاپۆ نەکرابێ و رووبەرەکەشی لەناو شاردا لە (200) مەتر و لە تاسڵوجە و عەربەتدا لە (300) مەتر زیاتر نەبێ ئەوا تەنیا کاتێک بە سوودمەند دادەنرێ کە خانووەکە پاش تۆمارکردنی ئیفرازی پارچەزەوییەکە دروستکرابێت.

ئەو روونکردنەوەی زیاتری دا و وتی، “ئەگەر زەوییەکی کشتوکاڵی لە ناو شاری سلێمانی لە ساڵی 2010 لە فەرمانگەی تاپۆ ئیفرازکرابێ بۆ سەدان پارچەزەوی و داواکار لە ساڵی 2011 خانووی لەسەر دروستکردبێت ئەوا لەکاتی تاپۆکردنی خانووەکەدا بە سوودمەند دادەنرێت”.

“بەڵام ئەگەر خانووەکەی لە ساڵی 2009 دروستکرابێت، ئەوا تەنیا کاتێک بە سوودمەند دادەنرێت کە تاپۆکردنەکە بێ بەرامبەر بێت یاخود رووبەری خانووەکە لە 200 مەتر زیاتربێت، ئەم سێ حاڵەتەش زۆر بە دەگمەن روودەدەن بۆیە زۆرینەی هەرە زۆری ئەوانەی خانووە تەجاوزەکانیان بۆ تاپۆ دەکرێت بە سوودمەند دانانرێن”.

شارەوانی سلێمانی بۆ 359 خاوەن خانوو: مامەڵەی تاپۆکانتان ...

شارەوانی سلێمانی بۆ 359 خاوەن خانوو: مامەڵەی تاپۆکانتان تەواو بووە

شارەوانی سلێمانی: ئەرکی هاتوچۆیە فرۆشیاری ژێر پردەکان ...

شارەوانی سلێمانی: ئەرکی هاتوچۆیە فرۆشیاری ژێر پردەکان لاببات