بۆ مانگی چوار

سبەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی موچە وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

سبەی چوارشەممە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، نوێنەری وانەبێژانیش دەڵێت، موچەکە هی مانگی چوارە و لە 15 پەروەردە دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، لە لایەنی پەیوەندیدارەوە ئاگادار کراون کە سبەی چوارشەممە مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

وتیشی، دەبوایە وانەبێژان رۆژی دووشەممە موچەکانیان پێبدرایە، بەڵام لەدوای ئەوەی پەیوەندیان کردووە بە لایەنی پەیوەندیدارەوە، پێیانراگەیاندوون کە سبەی موچەکە دەدرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە و کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

دابەشکردنی موچەی وانەبێژانی 37 پەروەردە دەستپێدەکات

دابەشکردنی موچەی وانەبێژانی 37 پەروەردە دەستپێدەکات