دیمەنی شەقامی 20 مەتری دارەتوو.وێنە.پارێزگای هەولێر
ئەوەندەی نەماوە تەواو بکرێت
قیرتاوکردنی شەقامی 20 مەتری و پردەکەی دارەتوو دەستیپێکرد
توانا نەقی
لە ناحیەی دارەتوو شەقامێکی 20 مەتری و پردێک بۆ پێکەوەبەستنەوەی هەردوو گەڕەکی ژین و برایەتی درووست دەکرێت و کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە، کارئاسانی باش بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی نزیکەی 400 مەتر لە دارەتوو و دروستکردنی پردێکی چوارچاوە کە گەرەکی ژین و برایەتی بەیەکەوە دەبەستێتەوە دەستی پێکردووە.
دەشڵێت، گوژمەی پڕۆژەکە 325 ملیۆن دینارە لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەکان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەم نزیکانە بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.