دیمەنی دوو کارمەندی بەرگری شارستانی سۆران لەسەر ئاوی بێخاڵ.وێنە.بەرگری شارستانی سۆران
10 رۆژە بەدوایدا دەگەڕێن
بچوکی تەرمی منداڵە خنکاوەکەی بێخاڵ رێگرە لە دۆزینەوەی
توانا نەقی
ئەمڕۆ 10 رۆژی تەواوە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە سنووری رواندز و لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، تیمەکانیان بەبەردەوام بەدوای تەرمی ئەو منداڵەدا دەگەڕێن، بەڵام یەکێک لە هۆکارەکانی نەدۆزینەوەی بچووکی تەرمەکەیەتی.
دەشڵێت، بەهۆی ئاستەنگەکانی بەردەم تیمەکانیان، سەختی رووباری بێخال و بچوکی تەرمی قوربانیەکە ئەمڕۆ بۆ 10ـەیەم رۆژ نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان.
دارین گەیلان محمد تەمەن دوو ساڵ کە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی گەشت رویان لە قەزای رواندز و هاوینەهەواری بێخال کردبوو کەتووەتە ناو ئاو و خنکاوە.
لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا حەوت کەس لە رووبارەکانی سنوری ئیدارەی سۆران خنکاون، کە پێنجیان منداڵن و لەو ژمارەیەشدا سێ منداڵی خنکاو نەخۆشیی بیرکۆلی و ناکامیان هەبووە.