كێشه‌یه‌كه‌و به‌رۆكى چۆمان به‌رنادا
وه‌رتێ و قه‌سرێ به‌دواى شوێنێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كانیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا شوێنێكى دیاریكراو و هه‌میشه‌یی بۆ كۆكردنه‌وه زبڵ و پاشماوه له سنوورى ناحیه‌كانى وه‌رتێ و قه‌سرێی سه‌ر به قه‌زاى چۆماندا نییه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌یه‌كیش ده‌ڵێن به‌دواى شوێنێكى گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێین.
زۆرجاران كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان كێشه‌و گرفتى بۆ به‌شێك له هاوڵاتیانى سنوورى قه‌زاى چۆمان دروستكردووه و ده‌ڵێن به‌هۆى نه‌بوونى شوێنێكى تایبه‌ت ژینگه‌ى ئه‌و شوێنانه شێوێندراوه.
شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى وه‌رتێ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو ناحیه‌كه‌یان ده‌مێكه زبڵ و پاشماوه‌كانیان ده‌برێته سۆران و له‌وێ كۆده‌كرێته‌وه.
وتیشی “به‌ڵام شوێنێ كۆكرنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌ى ناحیه‌ى قه‌سرێ گونجاو نیه و نه‌شیاوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا كێشه‌ى هاوڵاتیانیان نییه كه به‌هۆى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك ناڕازی بن، به‌ڵكو كێشه‌ى دۆزینه‌وه‌ى شوێنێكی دیاریكراویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى هه‌موو سنووره‌كه‌ى لێ كۆبكرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداره‌ى سنوورى قه‌زاكه‌یان ده‌یانه‌وێت شوێنێكی گونجاو و دوور له ئاوه‌دانییه‌كان بۆ كۆكرنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هێشتنا دوا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه چه‌ند شوێنێك پێشنیار كراون، به‌ڵام هێشتا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر 964 له قایمقامیه‌تى چۆمانى وه‌رگرتووه، رۆژانه لە سنووری قەزای چۆمان، ناحیه‌كانى سمیلان، وه‌رتێ، قەسرێ، حاجی ئۆمەران و گەڵاڵە زیاتر لە 20 تۆن زبڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە.