له 1500 ته‌رم ته‌نیا 139یان دهرهێنرداون
مار و دووپشك كاره‌كانى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عه‌لۆ عه‌نته‌ریان دواخستووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوونى مار و دووپشكێكى زۆر، كاره‌كانى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عه‌لۆ عه‌نته‌ریان له سنوورى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر دواخستووه كه به سه‌دان هاوڵاتى تێدا كۆمه‌ڵكوژ كراون.
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك چه‌كدارانى داعش گه‌یشتنه سنووره‌كانى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر به هه‌زاران هاوڵاتیان بێسه‌روشوێن كرد.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى چاڵى عه‌لۆ عه‌نته‌ر كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگاى ناحیه‌ى عه‌یازییه له سنوورى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر و حه‌وت كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى قه‌زاكه دووره.
خه‌یری عه‌لی ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى به‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه بهكۆمهڵهكهن به 964ـى وت، ماوه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كه دوو مانگى بۆ داندرابوو، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له مانگێكه كارى تێدا ده‌كرێت و هێشتا نیوه‌ى رووفاتى ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌رنه‌هێندراوه كه پێشبینى ده‌كرێت له‌ناو ئه‌و گۆڕه دابن.
وتیشی “بوونى ژماره‌یه‌كی زۆرى مار و دووپشك كاره‌كانى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه‌ى له‌سه‌رخۆ كردووه، ته‌نانه‌ت تیمێكى راوكردنى ماریان به‌تایبه‌ت هێناوه كه‌چی هێشتا ته‌واو نه‌كراوه”.
قووڵیی چاڵى عه‌لۆ عه‌نته‌ر زیاتر له 10 مه‌تره ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ى به‌رده‌م تیمهكانه كه به‌ئاسانى نه‌توانن هاتوچۆى ناو چاڵه‌كه بكه‌ن و زۆرجارانیش پارچه‌یه‌ك له تهنیشتهكانى دهڕمێته ناوه‌وه‌ى.
به‌پێی ئه‌و پێشبینیانهى كه رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ بۆ ژماره‌ى قوربانیانى ناو ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه كردوویانه، باس له زیاتر له هه‌زار 500 هاوڵاتى ده‌كرێت كه چه‌كدارانى داعش له‌و گۆڕه كۆمه‌ڵكوژى كردبن، به‌ڵام خه‌یری عه‌لى ده‌ڵێت “تا ئێستا 139 رووفات دۆزراونه‌ته‌وه”.
ئه‌و تیمانه‌ى كار له هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن بریتین له تیمى نیشتمانى عێراقی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، تیمى پزیشكى دادى به‌غدا، تیمی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و نوێنه‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ICMP كه تایبه‌ته به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
پێشتر خه‌لیل محسین، قایمقامى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر به 964ـى راگه‌یاندبوو، بڕیارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه له‌ژێر راسپارده‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه و ئه‌وانه‌ى له‌ناو ئه‌و گۆڕهشدا كۆمهڵکوژكراون بریتین له هاوڵاتیانى ئێزیدی توركمان.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه رێكخراوى به‌تریكۆر به 964ـى داوه، له سنوورى تا ئێستا 92 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و 700 رووفاتیش ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى به‌غدا كراون بۆ ناسینه‌وه‌یان، به‌ڵام ته‌نیا 342 رووفات له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ناسراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش كارى پشكنینان به‌رده‌وامه.
گۆڕی بە کۆمەڵ
"پاشماوەی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کورد لەخۆدەگرێت"
سودانی: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە سەماوە خەبات و نەهامەتیمان بیردەهێنێتەوە
پشکنینەکان دەنێردرێن بۆ ئیتاڵیا
دوو گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و پشکنینی DNA بۆ ئەنفالکراوەکانی کۆیە دەکرێت
مۆنۆمێنتیش دروست دەکەن