پیاوێكی عومانییە

جێگرەوەی جینین پلاسخارت دیاریكرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە 15.7.2024  ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستبەکاربوونی محەمەد ئەلحەسانی عومانی وەک نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتیی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە شوێنی جینین هێنیس پلاسخارت راگەیاند.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا هەواڵەكەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سوپاسگوزاری خۆی پێشكەش بە پلاسخارت دەكات بۆ پابەندبوون و سەرکردایەتیکردنی بۆ یونامی لە عێراقدا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەلحەسان ئەزموونێکی فراوانی دیپلۆماسی دەهێنێتە ئەو پۆستە بە پیشەی زیاتر لە سی ساڵ لە بواری دیپلۆماسی  و بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدان، کە لەم دواییانەدا وەک نوێنەری هەمیشەیی عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک كاری كردووە.

هەروەها پێش ئەوەش، ئەرکی جۆراوجۆری لە وەزارەتی دەرەوە لە مەسقەت وەرگرتووە، لەوانە جێگری وەزیری کاروباری دیپلۆماسی بە وەکالەت (2016)، سەرۆکی دیوان (2015) و بەرپرسی فەرمانگەی وەزیر (2012).

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئەلحەسان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی واشنتۆن لە سیاتڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سانت جۆن لە نیویۆرک لە ئەمریکا بەدەستهێناوە، هەروەها بڕوانامەی دکتۆرای لە ئابووری لە زانکۆی مۆسکۆی حکومی بۆ ئابووری و ئامار و زانیاری بەدەستهێناوە.

ئەلحەسان بە زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، نەرویجی و روسی قسە دەکات.

پلاسخارت بوو بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتو...

پلاسخارت بوو بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان