گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شار ئاگاداربن
کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێمانی گواستەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئاگاداری نامەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بنکەی پارەدانی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی گواستووەتەوە”.
سەرجەم گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شار بۆ پێدانی پارەی کارەبا دەبێت بچنە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
لە بارەی هۆکاری گواستنەوەی بنکەکە 964 چەندجارێک پەیوەندی بە وتەبێژی کارەبای سلێمانی کرد، بەڵام بەردەست نەبوو، ئەمڕۆ دووشەممە 15.7.2024، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژهەڵات ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا لەهەر یەک لە گەڕەکەکانی کازیوە و ئبراهیم ئەحمەد و کانی با و هەر هاوبەشێکی تر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دەکاتەوە.
دەڵێت، “لە ئێستادا بنکەی وەرگرتنی پارەی پسوڵەی کارەبا لە ناو (بازاڕی ئبراهیم ئەحمەد) گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای (بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەرامبەر نەخۆشخانەی شاری پزیشکی فارووق”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بنکەیە رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 خولەی بەیانی تا کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام کراوە دەبێت بەڕووی هاوڵاتییاندا.