لە گەرمیان 2500 دۆنم چێنراوە

هەرێمى کوردستان برنجى کوردى هەناردەى دەرەوە دەکات

964+

وریا فەتاح

وەرزى چاندنى برنج لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە و لە گەرمیانیش 2500 دۆنم زەوى گۆل گۆل کراوە و بە مەرەزە چێنراوە.

مەرەزەکردن لە ناوەڕاستى مانگى حوزەیران تا ناوەڕاستى مانگى تەمووز دەستپێدەکات، برنج بە شێوەى شەتڵ لە زەوییەکى دەم رووبار و کانى دەچێنرێت، چونکە زەوییەکە پێویستە گۆل گۆل بکرێت و ئاوى بەردەوامى لەسەر بێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەمساڵ لە سنوورى گەرمیان 2500 دۆنم زەوى بە گەنم دەچێنرێت.

ستار عەلى، وتەبێژى کشتوکاڵى گەرمیان بە فەرمانگەکەى راگەیاندووە، پێشبینى دەکەن یەک هەزار و 400 تۆن برنج بەرهەمى جوتیارانى گەرمیان بێت لەمساڵدا، چونکە هەر دۆنمێک تواناى ئەوەى هەیە 700 کیلۆ برنج بەرهەم بهێنێت.

ساڵى رابردوو لە هەرێمى کوردستان 17 هەزار و 428 تۆن برنج بەرهەمهێنراوە، لەو ژمارەیە 23 تۆن برنج هەناردەى دەرەوە کراوە.

برنجى دەنک خڕى کوردى، یەکێکە لە برنجە هەرە باشەکان و لە بازاڕدا خواستێکى زۆرى لەسەرە و نرخەکەشى بەراورد بە جۆرەکانى برنج گرانترە.

كه‌مئاوى مەرەزەکردنی چوار گوندى سنوردار کردووە

كه‌مئاوى مەرەزەکردنی چوار گوندى سنوردار کردووە