دەڵێن هێرشی توركیایە
چەند خانوویەكی گوندی مژێ بەهۆی بۆردومانەوە رووخان
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، خانوویەکی گوندی مژێ دوو جار بۆردومان کراوە، ماوەی هەفتەیەكیشە بە بەردەوامی زنجیرە چیای مەتینا بۆردومان دەکرێت.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە هاوڵاتییەک بەناوی کوڤان سەرگەلی لە گوندی سەرگەڵی تایبەت بۆ 964 ناردوویەتی، دەڵێت: ئێمە لەسەربانی ماڵەکەمان بووین و بینیمان فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دووجار ماڵێکیان لە گوندی مژێ بۆردومان کرد، گوێمان لە دەنگێکی بەرز بوو و دووکەڵێکی رەش بە ئاسماندا بڵاوبووەوە.
ئازاد هەمزۆ، موختاری گوندی مژێ بە 964ـى وت، ماوەی هەفتەیەکە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا هەموو رۆژێک بە بەردەوامی گوندی مژێ بۆردومان دەکەن، ئەمڕۆ ئێوارەش چەند خانوویەکی گوندەکەی سێ جار بۆردومان کردووە و زیانی زۆری پێگەیاندوون.
روونیشیکردەوە، قوتابخانەی گوندی مژێ و بەشێک لە مزگەوتی گوندەکەش بەهۆی بۆردومانەکانەوە رووخاون، ئەوە جگە لەوەی تا ئێستا چوار خانووی هاوڵاتییانیش رووخاون و لەناوچوون.
گوندی مژێ لە سنووری قەزای ئامێدیە لە پارێزگای دهۆک، 964 دەزانێت بەهۆی بۆردومانەکەنەوە گوندەکە چۆڵکراوە و دانیشتووانەکەی جێیان هێشتووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
گوندێ مژێ له سنوورى ئامێدی بۆردومان کرا
سوپای تورکیا
لە قائیم بۆردومان کران
شەش چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواریش بریندار بوون
"کۆمەڵکوژی ژینگەیی ئەنجامداوە"
عێراقچی: بەهۆی تاوانی جەنگ دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت
سێ جار لێیاندرا
لە هێرشەکە بۆ سەر حەشدی شەعبی سێ چەکدار برینداربوون
دوێنی شەو چی روویدا؟
کوردستان و بەغدا شەوێکی سەختیان بەڕێکرد
ئیدانەیان دەکات