ئه‌سماى هاوسه‌رى به‌غدادى له‌گه‌ڵ دوو له كچه‌كانى ... گرافیك: 964+
دواى بڕیارى له‌سێداره‌دانى هاوسه‌ره‌كه‌ى
چاره‌نووسى منداڵه‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكرا ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ده‌ركردنى بڕیارى سزاى له‌سێداره‌دان بۆ هاوسه‌رى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى پێشووى داعش، چاوه‌كان كه‌ونه‌ته سه‌ر چاره‌نووسی كوڕ و كچه‌كانى، به‌پێی هه‌ندێك زانیاریش كه ماڵپه‌رى ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكردووه‌ته‌وه، شوێنى منداڵه‌كانى به‌غدادى دیاره.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ له‌به‌غدا، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌سما محه‌مه‌د هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ى كاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعشدا و كردووه و كچان و ژنانی ئێزدی له ماڵه‌كه‌یدا راگرتووه و ده‌ست به‌سه‌رى كردوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌و ماڵپه‌ره‌ى راگه‌یاندووه، كه سێ له منداڵه‌كانی به‌غدادی به ناوه‌كانی عه‌بدوڵا، حه‌سه‌ن و فاتیمه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ خانه‌ی نه‌وجه‌وانان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵانه‌ى هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌دابێت، كه‌سوكار و نزیكه‌كانیان ده‌توانن له خانه‌كه وه‌ریانبگرنه‌وه.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، دوو منداڵی دیكه‌ی به‌غدادی به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د و ئومه‌یمه، ئه‌وانیش گواسترانه‌ته‌وه بۆ خانه‌ی چاودێری.
جگه له سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌سما محه‌مه‌د، كه هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌غدادییه،هاوسه‌رى سێیه‌میشی به‌ناوى نور ئیبراهیم زه‌وبه‌عی، كه خه‌ڵكی سوریایه و له رۆژی كوژرانی به‌غدادی له‌گه‌ڵیدا بووه، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.