وێسtگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
کارەباکەیان ڤۆڵتیەی کەمە
کێشەی کارەبای مێرگەپان چارەسەر دەکرێت
964+
توانا نەقی
لە سنووری ناوچەی مێرگەپانی سلێمانی چەندین باخ و خانووی ماڵان هەیە کە دەمێکە کێشەی کارەبایان هەیە و بەشێکی زۆریان ناتوانن ئامێرە کارەباییەکان کار پێبکەن، ئێستا کارەبای سلێمانی نیازی هەیە بۆیان چارەسەر بکات.
کێشەکە کەمی ڤۆڵتیەی کارەباکەیانە، ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەیەک کراوە لەنێوان کارەبای سلێمانی و دوکان و هۆبەی GIS بەمەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە.
سیروان محەمەد وتەبێژی کارەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو باخ و ماڵانەی لە مێرگەپانن بەهۆی کەمی ڤۆڵتیەی کارەباکەیانەوە زۆربەی ئامێرەکانیان کار ناکەن، ئێستا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیانن.
وتیشی، چارەسەرکە بە چەند رێگەیەک دەکرێت یەکێک لەوانە دانانی وێستگەی کارەبای مۆبایلە بۆ مێرگەپان کە هێشتا جێگەیشیان بۆ دیاری نەکردووە، بە دانانی ئەو وێستگەیە بەشێکی زۆر لە کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.
وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبای مێرگەپان لە دووکانەوە دەڕوات، بۆیە هەتا دوورتربێت ڤۆڵتیە کەم دەکات و باری فیدەرەکان قورستر دەبێت.