هەواڵەکان
یەک مسقاڵ زێڕ گەیشتە 510 هەزار دینار و کامێرای خاڵ بۆ خاڵیش لە رێگەیەکی دیکە دادەنرێت
+964
ژووری هەواڵ
نرخی زێر لە هەرێمی کوردستان فڕی و بەقسەی سەندیکای زێرێنگەران هیچ کاتێک نرخەکەی ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە، ئەگەریش نیازی ژنهێنانتان هەیە جارێ وەزعەکە لەبار نییە و نرخەکەش سیقەی لەسەر نییە.
نرخی زێر هیچ کاتێک ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە
ئەو کرێکارەى ئەمڕۆ لە سلیمانى گیانى لەدەستدا لە نهۆمى 40ـەوە کەوتووەتە خوارەوە، داواش دەکرێت لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیى گیانلەدەستدانى کرێکارەکە پێکبهێنرێت، ساڵى پاریش کرێکارێک لە هەمان پڕۆژە کەوتبووە خوارەوە گیانى لەدەستدابوو.
کرێکارەکەى سلێمانى لە نهۆمى 40ـەوە کەوتووەتە خوارەوە
ژمارەیەک جوتیار و خاوەن زەوى گەرمیان دژى گۆڕینى رێڕەوى رووبارى سیروان گردبوونەوە و وەخۆیان دەڵێن، پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون بەناوى یەکەى نیشتەجێبوون رێڕەوى رووبارى سیروان بۆسەر زەوییەکانیان دەگۆڕێت
"رێڕەوى رووبارى سیروان بۆ پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون دەگۆڕدرێت"
ماوەیەکی دیکە لەسەر رێگای دووسایدی نێوان چەمچەماڵ – سلێمانیش ناتوانی بە کەیفی خۆت لێخوڕی و تیژڕەوی بکەی چونکە ئەو رێگەیەش دەبێت بە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ.