دیمه‌نێك له‌كاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌كه... وێنه: پارێزگاى هه‌ولێر
پاره‌كه‌ى لە بانکی نێودەوڵەتیی قەرزکراوه
به‌غدا و هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه رێگا بۆ چه‌ند گوندێكی سنوورى هه‌ولێر دروست ده‌كه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفتى هاتوچۆى چه‌ند گوندێكی سنوورى هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌كه‌متر له شه‌ش مانگیش پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كرێت.
وورده‌كارى ئه‌م پڕۆژه‌یه پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13.7.2024 پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژه‌كه دانراوە و ئه‌و گوژمەیهی بۆ پڕۆژه‌كه ته‌رخان كراوه بریتییه له دوو ملیار و 100 ملیۆن دینار.
پرۆژەكه بە درێژایی 10 کیلۆمەتر رێگاکانی نێوان گوندەکانی شێخەشەل، گاینج، بنبێرز و گردەچاڵ و ژمارەی گوندی دیکە دروست دەكرێت.
روونیشكراوهتەوە، كه گوژمەی تەرخانکراو بەشێکە لە پڕۆژەکانی سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان بە قەرزی بانکی نێودەڵەتی، بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت.