داوای رێکار دەکات دژی پەکەکە

ئەردۆغان: گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داوا دەکات رێکار بگیرێتەبەر بەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، ئەگەرنا گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکە بەردەوام دەبێت.

لەدوای بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ و لەکاتی گەڕانەوەیدا، ئەردۆغان لە فڕۆکەکەیدا قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و رایگەیاند، “هەروەک پێشتر لە کاتی سەردانەکەمدا بۆ هەولێر وتم، تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی سلێمانی خۆی لە پەکەکە دوورنەخاتەوە، هەڵوێستی ئێمە لە بارەی سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت”.

“ئەگەر ئێوە لە سلێمانی هەندێک هەنگاو بهاوێژن، ئەوا ئێمە جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستی خۆمان دەکەین. لەبەر ئەوە تۆپەکە ئێستا لە یاریگەی ئەواندایە”، ئەردۆغان وای وت.

ئەردۆغان راشیگەیاند، “بەم جۆرەی ئێستا، گەمارۆی سەر کایەی ئاسمانیی شارەکە درێژەی دەبێت”.

شەش مانگی دیکە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی د...

شەش مانگی دیکە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە