بۆرییە شکاوەکە چاککرایەوە
مەترسی پیسبوونی ئاوی قەڵادزێ نەما
+964
محەمەد عەلی ــ پشدەر
لە گەڕەکی چەرمەگا بۆری ئاوی خواردنەوەی ماڵێک بەهۆی فشاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە شکابوو، بەو هۆیەوە مەترسی پیسبوونی ئاوی ناوچەکە هەبوو، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ چارەسەریان کرد.
هادی حەمە، لێپرسراوی بەشی چاکسازیی ئاوی قەڵادزێ، ئەمڕۆ دووشەممە 12.8.2024، بە 964ـی وت، ”پەیوەندییان پێوەکردین کە بۆری ماڵێک لە گەڕەکی چەرمەگای قەڵادزێ شکاوە، مەترسی بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروستکردووە، ئێمەش وەک بەشی چاکسازی ئاوی قەڵادزێ بۆ دیاریکردنی کێشەکە، بۆرییەکەمان هێنایە دەرەوە و بۆمان دەرکەوت بەهۆی قورسایی و فشاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە شکاوە، لە ماوەی دوو کاتژمێردا چارەسەرمان کرد و رێگریمان کرد لە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکە.
روونیشی کردەوە، تۆڕی شەبەکەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ، هەمووی پەیوەندی بەیەکەوە هەیە، بۆرییەک پیس ببێت مەترسی گشتی دروست دەکات، کاتێک ئاو بۆماڵەکان دەچێت کێشەی نییە، بەڵام کاتێک دەگیرێتەوە، ئاوەکە قوڕولیتە لەگەڵ هەوای ناو بۆرییەکە دەباتەوە ناو بۆریی سەرەکیی ماڵەکان و ئاوەکە پیس دەکات.
”بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێرزەویدا ماونەتەوە، بۆرییەکان ژەنگییان گرتووە و رزیون، بۆیە جارجار دەشکێن و ئەوەش شتێکی ئاساییە و بەردەوام چاکیان دەکەینەوە”، هادی حەمە وای وت.
بەپێی ئەو زانیاریەی لێپرسراوی بەشی چاکسازیی ئاوی قەڵادزێ بە 964ـی دا، لە ماوەی یەک مانگدا 15 بۆ 20 حاڵەتی شکانی بۆری لەو جۆرە روویانداوە و چاکدەکرێنەوە، لە رابردووشدا حاڵەتی وا هەبووە ئاوی خواردنەوەی 200 ماڵ پیس بووە بە هۆی شکانی بۆری ماڵێکەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
فەرمانبەرانی ئاوی قەڵادزی زبڵ و خاشاکی ناوچەیەک پاکدەکەنەوە
قەڵادزێ
”قەرەباڵغی شار کەم دەبێتەوە“
شەست مەتریی قەڵادزێ چوار ملیار دیناری لێ خەرج كراوە و هێشتا تەواو نەبووە
”رەشەبا کارەبای ناحیەکەی بڕی“
ناحیەی هەڵشۆ شەوێکی بێ کارەبای بەڕێکرد
خەڵک هۆکارە
گۆڕستانی راپەڕینی قەڵادزێ کراوە بە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک
هۆکارەکە گرتنەوەی ئاوە لەلایەن ئێرانەوە
بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کەمیان کردووە
دانیشتووانەکەی گلەییان هەیە