دیار رەحمان لەژێر چارەسەرى پزیشکیدایە...
داواى دوعا دەکەن
بۆ تەندروستى دیار رەحمان خێزانەکەى چاوەڕێى رەحمى خودان
وریا فەتاح
دیار رەحمان، ئەستێرەى پێشووى تۆپى پێى یانەى هەولێر لە نەخۆشخانەیە و تەندروستى باش نییە و کەسوکارەکەى داواى دوعا دەکەن.
لە شەوى رابردووەوە جارێکى دیکە تەندروستى دیار رەحمان تێکچووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە، لەبارەى دۆخى تەندروستى ئەستێرەکەى پێشوى یانەى هەولێر 964 قسەى لەگەڵ محەمەد رەحمانى براى دیار کرد، ئەو وتى،”چاوەڕێى رەحمى خوداین و داواى دوعاى بەخێر لە خەڵک دەکەین”.
ماوەیەکى زۆرە دیار رەحمانى پاڵەوانى پێنج جار نازناوى خولى کوردستان، بەدەست نەخۆشییەکى دەگمەنەوە گیرۆدەیە و لەو ماوەیەشدا چەند جارێک بردراوەتە دەرەوەى وڵات بەڵام چارەسەر نەکراوە و قاچەکانى لە کار کەوتووە و کەوتووەتە سەر جێگا و لە یاریگاکان دابڕاوە.