دیمه‌نێكی تۆمه‌تباره‌كه كه پۆلیسی سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"ملیۆن و نیوێكی دزیوه"
له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی سلێمانى دزێكى گرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه بڕه‌پاره‌یه‌كی له هاوڵاتییه‌ك دزیبوو.
مەفرەزەكانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان ئه‌م تۆمەتباره‌یان دەستگیركردووه.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دزی لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیارى دادوەر توانرا دەستگیربكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ئێستادا تۆمەتبار (ا، ع، ب، لەدایكبووی 1996) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.