"ده‌ردانی گازه ژه‌هراوییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه"
رێڕه‌وى پاسکیلسواری له شهقامهكانى هه‌ولێر دروستده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شهقامهكانى هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى دروستكردنى رێڕه‌وى پاسکیلسواری دروستده‌كرێت و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى پارێزگاى هه‌ولێریش ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌ت به ژینگه ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پارێزگارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ورده‌كارى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه باسكرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و راوێژكاریی ئه‌ندازیاری له پارێزگای هه‌ولێر پێكهێندراوه.
سیمینارێكیش سازكرا و به‌هۆیه‌وه گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی پڕۆژەکە و شرۆڤه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زموونی پاریس وه‌ك ده‌سته‌خوشكی شاری هه‌ولێر و هۆڵه‌ندا وه‌ك وڵاتی پێشه‌نگ له به‌كارهێنانی پایسكل وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه شاری هه‌ولێر وه‌ك شارێكی بازنه‌یی له‌باره بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پاسکیلسواری، له‌كاتی ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان و وه‌رگرتنی سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌كان، پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه وا باسكراوه، كه پڕۆژه‌كه خزمه‌تێكی ته‌واو به ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌واش كه‌مده‌كاته‌وه و رێگهخۆشكهریش ده‌بێت بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه ژه‌هراوییه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه.