8934 ماڵ لە دهۆک پێوەری ئاویان نەبەستاوە
964+
زەید کۆچەر -دهۆک
بەرێوه‌بەرایەتیی ئاوی دهۆک لە بارەی نه‌به‌ستانی پێوەری ئاوی ماڵان ئاشكرای كرد، هه‌ر ماڵێك پێوه‌ره‌كه نه‌به‌ستێت مانگانه 45 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دوائاماریشی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ڤەگێر ئەحمەد، بەڕێوه‌بەری ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای دهۆک به تۆڕی 964ی وت، ئێستا لە پارێزگای دهۆک 65416 ماڵ پێوەری ئاویان به‌ستاوه، 8934 ماڵیش نه‌یانبه‌ستاوه، بەمە رێژەی به‌ستانی پێوەری ئاو له پارێزگای دهۆك ده‌گاته 91٪.
ڤەگێر ئەحمەد وتی، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک پێوەری زیرەکی ئاوی به‌ستابێت، مانگانە بە پێی بەکارهێنانی ئاو پارە ده‌دات، بەڵام هەر کاتیک هاوڵاتییه‌ک دوای به‌ستانی پێوەرەکەوە 45 هەزار زیاتری بۆ هاتەوە، ئەوكات تەنیا 45 هەزارەکە دەدات، چونکە سیستمی ئێمە زیاتر لە 45 هەزار دینار ناخوێنێته‌وه و تەنیا ئەم برە پارەیە دەدرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه هەر کەسێک پێوەری ئاوی نه‌به‌ستابێت، لە هەر مانگێگدا 45 هەزاری وه‌ك سزا بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام لە کاتی به‌ستانی پێوه‌ره‌كه، كه “پێوه‌ری زیرەکه”، به پێی به‌كارهێنانی ئاو پشووڵه‌ی ئاوی بۆ دێت و له‌وه زیاتر نابێت.