زۆرترینە

لە سلێمانی هەفتانە سێ نەشەتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دەدرێت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاریی سلێمانی هەفتانە سێ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دەدەرێت و بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە دەڵێت، تەنیا لە سلێمانی ئەو رێژە نەشتەرگەرییە دەکرێت.

نەشتەرگەرییەکانی چاندنی گورچیلە لە رۆژانی شەممان، دووشەممان و چوارشەممان ئەنجام دەدرێن.

سەروەر سدیق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاریی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە نەخۆشخانەکە سێ تیمی تایبەت و پسپۆڕیان بۆ ئەو نەشتەرگەرییە هەیە و ئەوەش وای کردووە ژمارەی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان زۆر بێت.

وتیشی، “بیناکەشمان نوێیە و ئامێر و کەرەستە و ستافی پێویست بەردەستە کە لە لایەن بەغداوە بیناکە دروست کراوە و کەلوپەلەکانی بۆ دابین کرا”.

لە نەخۆشخانەکە لیژنەیەکی تایبەت بڕیار لە نەشتەرگەرییەکانی چاندنی گورچیلە دەدات.

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاریی سلێمانی وتیشی، “کەسوکاری نەخۆش ئەو کەسە دەدۆزنەوە کە گورچیلەکە دەبەخشێت، دواتر لیژنەکە هەردولا دەبینێت و دەبێت ئەو کەسەی گورچیلەکە دەدات بە کەسێکی دیکە بیسەلمێنێت کارەکە بێبەرامبەر دەکات”.

بە پێی وتەی سەروەر سدیق، چاندنی گورچیلە تەنیا بۆ ئەو نەخۆشخانە دەکرێت گورچیلەکانیان سست بوون یاخود کەوتوونەتە سەر شۆردنەوەی بەردەوام.

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەکە، ساڵی رابردوو 142 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دراوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

پێشکەوتووترین ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ گەرمیان...

پێشکەوتووترین ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ گەرمیان دابینکرا