هەشتەیەمین حاڵەتە

حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

964+
میدیا گۆران

ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا کە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە.

دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ کە خۆی خەڵکی سۆرانە تووشی تای خوێنبەربوون بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی پاریزگای هەولێرە و چارەسەر وەردەگرێت.

وتیشی،”ئەو کەسەی کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، لە ماڵەوە ئاژەڵی ماڵی هەبووە و رۆژانە بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵەکان هەبووە”.

“لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت”، سەرکار سوورچی وای وت.

ئەوە هەشتەمین حاڵەتى تاى خوێنبەربوونە کە لەمساڵدا لە هەرێمى کوردستان تۆمار دەکرێت و حەوت حاڵەتەکەى دیکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەڵمەتی هوشیارکردنەوەی تای خوێنبەربوون لە کوشتارگەی ه...

هەڵمەتی هوشیارکردنەوەی تای خوێنبەربوون لە کوشتارگەی هەولێر بەڕێوەچوو