کەش و هەوا

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و گەرمیان دەگاتە 49 پلە

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، هەروەها پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزاتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە، گەرمترین ناوچە گەرمیانە بە 49 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 33 پلە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 11.7.2024
پلەکانی گەرما /بە شێوەیەکى گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ (15 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم.
سبەی هەینى 12- 07- 2024

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 42
دهۆک : 44
کەرکوک : 48
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 45
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 49