پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
بۆ مانگی شەش
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی موچەیە و ئەم شوێنانە وەری دەگرن
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەستی پێکردووە و بە پێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ 16 وەزارەتی دیکە موچە وەردەگرن و ئەوەی دەمێنێتەوە وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.
بە پێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.7.2024 دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت بەڵام لیستەکە نە وەزارەتی کارەبا و نە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تیادا نییە بەهۆی نەناردنی تەمویلی موچەیان لەلایەن بەغداوە.
ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ موچە وەردەگرن:
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی داد
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادن
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
