دیمەنی شاری کەرکوک _ وێنە: 964
لە 11 پارێزگا پشووە
بەهۆی گەرماوە سبەینێ لە کەرکوک پشووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای ئەوەی لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەینێ پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کرا بە پشوو لە پارێزگای کەرکوکیش پشوو راگەیەندرا.
عەلی حەمادی جێگری پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، ئێستا کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواو بووە و بڕیاریان داوە سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگاکانی ئەو پارێزگایە پشووی فەرمی بێت بەهۆی گەرماوە.
ئەمڕۆ کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی، کەربەلا، نەجەف، بەسرە، میسان، واست، زیقار، دیوانییە و موسەننا، دیالە، موسڵ دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی، بەو هۆیەشەوە لەو پارێزگانە پشووی فەرمی دەبێت
پێداچوونەوە: توانا نەقی