دەبابە ئەڵمانییەکە چەقیوەو ناگاتە ئۆکرانیا
+964
دیسکی کوردی
ئەڵمانیا پەشیمان بووەتەوە لەوەی دەبابە باشەکانی بۆ ئۆکرانیا بنێرێ، کار وابڕوات رەنگە باڵانسی شەڕ لەبەرژەوەندی روسیا بگۆڕێ.
بڕیاربوو ئەڵمانیا دەیان تانکی قورس لەجۆری (لیۆپارد 2) بۆ ئۆکرانیا بنێرێت تا لەشەڕەکەی لەگەڵ رووسیا بەکاری بهێنێت، بەڵام ئێستا ئەو وڵاتە پاشگەزبووەتەوەو دەڵێ ناینێرم.
ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەڵمانیا ناکۆکی لەناو ناتۆ دروستکردووەو ئەگەر زوو چارە نەکرێت دوورنییە ئەو هاوپەیمانێتییە گورزی گەورەی بەر بکەوێت، ئەمەش هەمووی بەپێی لێکدانەوەی رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی.
واشنتن پۆست نوسیوێتی: هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) توشی لێکترازانی ناوخۆیی بووەو ئەمەش وایکردووە باریان بەرامبەر روسیا لار بێت و ئەگەر زوو چارەی نەکەن ئۆکرانیا حاڵی خراپ دەبێت.
یانزە مانگە روسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ناتۆ لەسەرەتاوە بەچەک و تەقەمەنی پشتیوانی ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام ئەمەی ئەڵمانیا هەڵوێستێکی جیاوازە لەناو هاوپەیمانێتییەکەدا.
راپرسییە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا واپیشان دەدەن کە زۆرینەی خەڵک و حکومەتە هاوپەیمانێتییەکەش وەک جاران گەرموگوڕنین بۆ شەڕەکەی ئەڵمانیا، بۆیە (ئۆکاف شۆڵتز) راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاری داوە تانکەکانی بۆ ئۆکرانیا نەنێرێت.
تانکی (لیۆپارد 2) لەبەهێزترین تانکە جیهانییەکانەو بەهەزارانی بەدەست ناتۆوەیە، بەڵام ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا، ناتۆ لەو چەکە باشە بێبەش دەکات.
ناتۆ لە 4ی نیسانی 1949 دامەزراوە، لە 32 وڵات پێکهاتووە کە گەورەکانیان ئەمەریکاو بەریتانیاو ئەڵمانیاو فەرەنسان.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی لەماوەی 24ی کانوونی دووەم هەتا 3ی ئابی 2022 زۆرترین هاوکارییان پێشکەش بەئۆکرانیا کردووە، ژمارەکان بە ملیارە.