تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەکەی بڵاوکردەوە

مانگی رابردوو زیاتر لە 23 هەزار کەس لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار داخڵکراون

964+

ئەحمەد مستەفا

مانگی شەشی ئەمساڵ، 30 هەزار و 281 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری شار یان كردووە لە سلێمانی، کە تەنیا زیاتر لە 23 هەزار کەسیان لە بەشی فریاکەوتن داخڵکراون و چارەسەری پزیشکیان بۆ ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو”شەش” لە 1.1.1014 بۆ 30.6.2024، لەنەخۆشخانەی شار 30,281 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 23,552 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,693 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 996 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەروەها، مانگی رابردوو 5,163 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,706 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 971 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 575 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 550 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 454 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

لە بارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەی، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,500 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 106 نەشتەرگەری قەستەرە و 64 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە.

هەورەها، 85 هەزار و 571 شیكاری تاقیگەیی و 1,882 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 9,557 تیشك و 3,085 سۆنەر و 395 ئیكۆ و 634 چارەسەری سروشتی لە بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراون.

هەموو رۆژێک 16 کەس لە سەنتەری تیشکەکەی سلێمانی بوون

هەموو رۆژێک 16 کەس لە سەنتەری تیشکەکەی سلێمانی بوون

تەندروستی سلێمانی؛ ئەمبوڵانسی هەیە بۆ فیلمی دیکەش

تەندروستی سلێمانی؛ ئەمبوڵانسی هەیە بۆ فیلمی دیکەش