شه‌ڕى توركیا و په‌كه‌كه هۆكاره
خه‌ڵكی گوندێكى ئامێدی رێگایه‌كی سه‌ره‌كییان داخست و ده‌ڵێن “نایكه‌ینه‌وه”
زەید کۆچەر-دهۆک
بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی، خەڵکی گوندی گوهەرزێ به‌هۆى ناله‌بارى دۆخه‌كه‌وه، هاتوونەتە سەر جادە و رێگایان داخستووە.
ناڕه‌زایی خه‌ڵكه‌كه به‌هۆى بوردومانهكانى ئه‌م شه‌ڕه‌یه بۆ ناو ئاوایی گونده‌كه‌یان.
ئەحمەد گوهەرزێ، موختاری گوند بە 964ی وت، خەڵکی گوندەکە زۆر تووڕەن و چەند مانگێكە لە نەهامەتیدان و به‌رده‌وام مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
وتیشی “رێگای سەرەکیی ئامێدی- دێرەلووکمان داخستووە و بە هیچ شێوەیهکیش نایکەینەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا لایەنی پەیوەندیدار چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه نه‌كات و سه‌ردانیان نه‌كەن، رێگاکە ناکەنەوە و “دەبێت بە هەموو شێوەیه‌ک ئەم تۆپبارانکردنهى ماڵەکانمان بوەستێندرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن