ئەمڕۆ بە چەندە؟

 نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا كەمی كرد و نرخەكەی بەرزبووەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.7.2024 دوای سێ رۆژ لە نزمیی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

راپۆرتەكانی بازاڕی نەوت لە جیهان، ئاماژە بەوە دەكەن، نەوتی ئەمباركراوی خەزێنەكانی ئەمریكا لە رۆژانی رابردوو كەمی كردووە، ئەمەش وایكرد نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەكەم بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84.87 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و 21 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس نرخی 26 سەنت بەرزبووەوە و بە 81.68 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

پەیمانگەی پەتڕۆڵی ئەمریكا دوێنێ ئاشكرای كرد، ئەمباركراوی نەوت و بەنزینی ئەمریكا لە هەفتەی رابردووەوە كەمی كردووە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەدا.

نرخی نەوت لە 86 دۆلار زیاترە

نرخی نەوت لە 86 دۆلار زیاترە