گەندی گۆپتەپە. وێنە: 964
وەزیری شارەوانی:
“پێویستە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە كاتی خۆیدا تەواو بكرێت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پێویستە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە كاتی خۆیدا تەواو بكرێت، 964یش دوێنێ هەواڵی بەردەوامبوونی پڕۆژەكەی بڵاوكردەوە.
وەزیری شارەزای و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ساسان عەونی، لەگەڵ لیژنهی سهرپهرشتیاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە ئێوارەی سێشەممە 9.7.2024 بەڕێوەچوو، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لە گرنگیی پرۆژەكه كرد و ئاماژهی بهوه كرد پێویستە لە كاتی خۆیدا تەواو بكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە تۆڕی 964 هەر دوێنێ هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە، پڕۆژەكە هیچ گرفتێکی نەهاتووەتە پێش و کارکردن تێیدا بەردەوامە، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو كاركردن لە پڕۆژەكە وەستاوە.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بڕیارە بە 730 رۆژ تەواو بکرێت، كۆمپانیای جێبەجێكاریش ئەوەیان بە 964 راگەیاندووە، لەهەوڵدان ماوەکە کورتتر بکەنەوە و ئەوشوێنەی پڕۆژەکەشی لێ دروستدەکرێت دوو شوێنی بۆ دیاریکراوە لە گۆپتەپە، بەڵام کامیان گونجاوتر بوو لەوێدا پڕۆژەکە دەستپێدەکەن.