لەگەڵ گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی نرخی دۆلاریش دابەزی
+964
عادل کانەبی
دوای گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاق نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆی بینی، ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە 160 بۆ 161 هەزار دینارە.
دوێنێ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلار یەکسان بوو بە 165 هەزار دینار.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا مستەفا غالب مەخەیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، هاوکات عەلی موحسین ئەلعەلاقیشی راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی عێراق بە وەکالەت.
ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە کە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022ەوە وردە وردە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتە نزیکەی 168 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.