ئۆتۆمبێلی بۆ کوژراوەکە فرۆشتووە

ئاسایشی ھەولێر: کەسێکمان دەستگیر کرد ژنێکی خزمی خۆی کوشتووە

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 4.7.2024 تەرمی ژنێک بەناوی “قەدەم خێر عەزیز” لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێر دۆزرایەوە، توانییان ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرابکەن کە خزمی نزیکی کوژراوەکەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنێکی خزمی خۆی دەستگیر کردووە و تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە دوو روژ پێش ئەنجامدانی ئەو تاوانە، ئۆتۆمبێلی کوژراوەکەی فرۆشتوە و لەکاتی بردنەوەی پارەکەدا بۆی، لەپێناو بردنی ئەو بڕە پارەیە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە بۆ ئاشکرانەبوونی تاوانەکەی، مۆبایلی کوژراوەکەی لە شوێنێکی چۆڵەوانی لە دەرەوەی شاری ھەولێر حەشارداوە.

“ئەو بڕە پارەی کە بردبووی لە سەربانی ماڵەکەی خۆی لە گوندی دارەبەن شاردویەتیەوە”، ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی خ...

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی خەبات بڵاوکردەوە