پێشنینیی چی دەکرێت؟
دۆلار تادێت بەرز دەبێتەوە و هەولێر و سلێمانییش بایکۆت ناکەن
+964
دیلان محەمەد جەزا
تادێت نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوەیە و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەکرێت، بازاڕەکانی هەولێر و سلێمانیش بایکۆت ناکەن.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964 وت، نرخی دۆلار ئێستا بەرزە و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری نەقدی زیادکردووە بۆ 29 ملیۆن و 970 هەزار دۆلار.
باسی لەوەش کرد، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ناوخۆییە و پەیوەندی بە سیاسەتی نەختینەی بانکی ناوەندی عێراقەوە هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر رێکاری توند نەگیرێتەبەر لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، نە تایبەتی ئەو سەکۆیانەی گۆڕینەوەی دۆلاری گەشتیاران وەستێندراوە، لە بەرامبەردا بانکەکان چالاک نەکرێن، ئەگەری بەرزبونەوەی زیاتری نرخی دۆلار هەیە.
جەبار گۆران دەڵێت: سبەی هەریەکە لە بازاڕی دۆلاری سلێمانی و هەولێر بایکۆت ناکەن، لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە پەیوەندی بەو کۆمپانیایانەی عێراقەوە هەیە کە دۆلار لە بانکی ناوەندیەوە وەردەگرن و بڕیارە سبەی بایکۆت بکەن، بەڵام لە سلێمانی هیچ کۆمپانیایەکی لەو شێوەیە نییە”.
چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینیوە، نرخی ئێستای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەولێر و سلێمانی 151.200 دینارە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان
بانکی ناوەندی رێکاری نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی راگەیاند
دۆلار
"ئەوەی تۆ دەیکەیت بەدڵی ئێرانە"
میدیا جیهانییەکان هەڵە ستراتیژییەکان رووبەڕووی "ترەمپ" دەکەنەوە
كاریگەرییەكانی جەنگ كوشندەن
ئەڵمانیا بێ ئەوەی فیشەک بتەقێنێت زیانی 46 ملیار دۆلاری پێكەوتووە
جۆری مام ناوەندەکەیەتی
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسرە 120 دۆلاری تێپەڕاند
بانکێک رێنمایی دا
فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەڕمی بۆ حاجییان دەستپێدەکات
"چین" دێتە ناو هاوکێشەکە