وێنەی دارێک کە بۆ دەرهێنانی هەنگوین هەڵکۆڵدراوە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
دەستگیر دەکرێن
چیتر هەنگوین لە دار دەرمەهێنن
964+
دیلان محەمەد جەزا
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بڕینەوەی دار بۆ مەبەستی دەرهێنانی هەنگوین، هەر کەسێک ئەو کارە بکات سزای ماددی دەدرێت و بەندکردنیشى لەگەڵدایە.
هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـى وت، هەر کەسێک بەمەبەستی دەرهێنانی هەنگوینی سروشتی دار ببڕێتەوە، ئەگەر دارەکە بە تەمەن بێت سەرو پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
باسی لەوەکرد، ئەو کەسەی هەنگوین دەردەهێنێت لەسەر هەنگوینەکەش لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بەند دەکرێت، جگە لەوە لە شوێنی ئەو دارەی بڕیویەتیەوە دەبێت زیاتر لە 10 نەمام بڕوێنێت.
ساڵانە لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، ژمارەیەکى زۆرى دارى سروشتى بە مەبەستى دەرهێنانى هەنگوینى سروشتى دەبڕدرێنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح