"دەستی نادیار، دەیان داری هەڵکۆڵیوە"

دانیشتووانی دوو گوند چاودێریان بە دیار دارستانەوە داناوە

964+
محەمەد عەلی – پشدەر

بەپێی ئەو یاسایەی حکوم و باجی دار بڕەکانی دیاری کردووە، هەر کەسێک دارێک ببڕێتەوە بەپێی تەمەنی دارەکە سزا دەدرێت، ئاخۆ کەسێک دار بۆ هەنگوین و سمۆرە هەڵبکۆڵی و کون بکات ئەبێ باجەکەی چی بێت؟.

لە هەرلایەک دەڕوانی یان هەناوی دارێک دەرهێندراوە یان دارێک بڕدراوەتەوە، گوند نشینانی مڕە و دەرونە لە دەڤەری پشدەر، پەلاماردانی سروشتی گوندەکەیان لەلایەن دەستی نادیارەوە زۆری بۆ هێناون و بە نۆرە چاودێری دارستانی گوندەکانیان دەکەن.

هەندێک لە دارەکان  بۆ ئەوە بڕدراونەتەوە لەبری سووتەمەنی بەکار بهێندرێن، هەندێکی دیکەشیان بۆ دەرهێنانی سمۆرە و مێش هەنگ، مەزەندە وایە دەیان مێش هەنگی سروشتی دارستانەکە کە لە بازاڕدا کیلۆی بە 140 هەزار دینارە دەستی بۆ درێژ کرابێت، هەروەها دەیان چەندین سمۆرە بە مەبەستی خواردن یان فرۆشتن راوکراون.

گوند نشینەکان، بڕیاریان داوە بەهاوکاری پیاوانی پۆلیس دەستی دەستە نادیارەکان لە دارستانەکانیان دوور بخەنەوە، بەڵێنیان بە یەکتریش داوە هەر کەسیک زیان بە دارستانە سروشتیەکەیان بگەیەنێت، لەلای پۆلیس ئیخباری بکەن.

لە ئە مساڵدا لە دەوروبەری پشدەر، 26 کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار و تێکدانی ژینگە رووبەڕوی یاسا کراونەتەوە و نزیکەی 300 دار لەو دەڤەرە زیانیان بەرکەوتووە، پشدەر لە داری تەمەن گەنجەوە تا داری تەمەن 200 ساڵ و زیاتر تێیدا گەشەی کردووە و دەژی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چوار پیکاب داری بڕاوە دەستی بەسەردا گیرا

چوار پیکاب داری بڕاوە دەستی بەسەردا گیرا