دارەکانی باڵەکایەتی بۆ هەنگوین دەسووتێنن
+964
ئاسۆ وەرتی – باڵەکایەتی
به هۆی كهمی كارمهندهوه، دارستان و ژینگەی سۆران ناتوانن كۆنتڕۆڵی ئهو كهسانه بكهن، كه بههۆی گهڕان بۆ ههنگوینی شاخ، ژینگهی ناوچهكهیان تێكداوه، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، خۆی بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەکات.
ماوەیەکە دیاردەیەکی ترسناک له دەڤەری باڵەکایەتی سەری هەڵداوە، کەسانێک هەڵدەستن بە بڕینەوە و سووتاندنی ئەو دارانەی مێشە هەنگی تێدایە، بە مەبەستی دەرهێنانی هەنگوینی مێشی کێوی، ئەمەش نیگەرانی ژینگەدۆستان و خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.
ئەمیر خۆشەوی، وتەبێژی دارستان و ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، زۆر نیگەرانن بەم وێرانکارییەی بەرامبەر ژینگەی ناوچەکە کراوە و کەسانی بێویژدان ئەم کارەیان ئەنجام داوە، بەدوا داچوونی جیدی لەسەر ئەم بابەتە دەکەن.
هەروەها وتی “بەهۆی کەمی میلاکاتەوە هیچ بنکەیەکی دارستان و ژینگەمان له باڵەکایەتیدا نییە، چەندان جار داوامان لە سەرووی خۆمان کردووە کارمەندمان بۆ زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ناوچانە بپارێزین لە کەسانی نابەرپرس بەرامبەر ژینگە، بەڵام خۆم دەڕۆم بە دوای ئەو کەسانەی ئەم کارەیان کردووە”.
ساڵانە لە مانگی هەشتدا بەولاوە وەرزی بڕینەوەی مێشە هەنگ دەستپێدەکات، کەسانێک لە شاخ و کێوەکان بە دوای هەنگوینی شاخدا دەگەڕێن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خواستی زۆری لەسەرە و پارەیەکی باش دەکات لە بازاڕەکاندا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا