ئاگر لە كۆشكی پاشایەتی نەرویج بەردرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی نه‌رویج ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024 رایگه‌یاند، پیاوێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دوو شووشە مۆلۆتۆڤی گرتووەتە بەشی دواوەی كۆشكی پاشایەتی نەرویج لە ئۆسلۆ و ئاگری تێبەرداوە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە كرد، كەسەكە دەستگیركراوە و ئاگرەكەش كۆنتڕۆڵ كرا، بەڵام تا ئێستا هۆكاری پشت ئەم كارە نادیارە.

هەروەها ئاماژەیان بەوە كرد، بارودۆخەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵە، هێشتاش زیانەكانی ئاگرەكە نازانرێت.

لە كۆشكی پاشایەتی نەرویج لە ئۆسلۆ، كە كۆشكێكی گەورەیە و دەوروبەری باخچەیە، شای نەرویج هاراڵدی پێنجەم و سۆنیای هاوژینی نیشتەجێن.

مۆلۆتۆڤ شووشەیەكی پڕ بەنزینە و لە دەمی شووشەكەشدا پەڕۆیەك دادەنرێت و ئاگری پێوەدەنرێت، كاتێك دەیهاوێژیت دەتەقێتەوە و ئاگر دەکاتەوە.

تیمێکی نەرویجی ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران دیزاین دەکه...

تیمێکی نەرویجی ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران دیزاین دەکه‌نه‌وه‌