تەندروستی هەڵەبجە لیژنەی پێکهێناوە
گوند بە گوند دەگەڕێن و پشکنینی تەندروستی بۆ دانیشتووانەکەی دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
“ئەگەر ئێوە لە خزمەتگوزاری تەندروستی بێ بەشن، ئەوا ئێمە خزمەت گوزارییە تەندروستیەکانتان بۆ نزیک دەکەینەوە”، ئەمە دروشمی تەندروستی هەڵەبجە کە بۆ پشکنینی نەخۆشییە گوازراوەکان و درێژخایەنەکان لە گوندەکان دەستی بە پشکنین کردووە.
تیمەکە سەرەتای سەردانەکانیان بە گوندی “دەگاشێخان” دەستپێکردووە.
پزیشک و کارمەندی تاقیگەییان لەگەڵدایە، ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ی وت، “بەمەستی پاراستنی ھاووڵاتیان لە توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و نەخۆشیە گوازراوەکان و پشکنینی پێشوەختە، تیمی تەندروستی راسپێردراون، بە ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان و بەخشینی رێنمایی و ھۆشیاری تەندروستی بە دانیشتووانی گوندەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە”.
تیمەکانی تەندروستی بلە یەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە پێکهاتوون، سەرەتای سەردانەکە چوونە گوندی “دەگا شێخان” لە ناوچەی هەورامان.
بە قسەی بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە، تێیدا پشکنینی (پاڵەپەستۆی خوێن و رێژەی شەکری خوێن و رێژەی ئۆکسجین و ژمارەی لێدانی دڵ و پشکنینی ددان، پشکنینی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە ئەنجام دراون) چەندین رێنمایی تەندروستیش پێشکەش بە دانیشتووانەکەی کراوە، کە ئامانج لێێ سەلامەت بوونیانە.
دیمەنەکان سەردانی تیمە تەندروستییەکە دەگێڕنەوە؛