لە پاڵاوگەیەک شەڕ روویدا

ئەم بەرەبەیانییە دوو کەس کوژران

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

کاتژمێر 3:00ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە پاڵاوگەیەکى سنوورى کەورگۆسک شەڕ روویدا و دوو کەس کوژران.

بەپێى ئەو زانیاریانەى 964 دەستى کەوتووە، شەڕەکە لە پاڵاوگەیەکى  ناحیەى کەورگۆسک لە سنوورى قەزاى خەبات، لە نێوان دوو لایەندا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان کارمەندى سیکیورتییە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى خەبات بە 964ـى وت، لە رووداوەکەدا دوو کەس کوژراون و دوو کەسیش بریندارن.

ئاشکراشى کرد، هەردوو کوژراوەکە دانیشتووى قەزاى خەباتن.

بە وتەى شایەدحاڵێکى رووداوەکە کە بۆ 964 قسەى کردووە، درەنگانێکى شەو لە نێوان کارمەندانى سیکیۆرتى پاڵاوگەکە و شۆفێرى بارهەڵگرەکان دەمەقاڵێ روویداوە، بەڵام دواتر کۆتایى پێهاتووە، دواتر لە بەرەبەیانیدا هاتوونەتە ناو پاڵاوگەکە و جارێکى دیکە دەمەقاڵێ روویداوەتەوە و تەقەیان لە یەکترى کردووە.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە لایەنە ئەمنییەکانەوە کرد، بەڵام بەبیانوى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئامادە نەبوون زانیارى بدرکێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە قەزای خەبات شەڕە تەقە بووە و خاوەنی مۆلیدەیەک بریند...

لە قەزای خەبات شەڕە تەقە بووە و خاوەنی مۆلیدەیەک بریندارە