"گەیشتن بە خوێندن زەحمەت بووە"

زیاتر لە 12 هەزار قوتابی دابڕاو بۆ خوێندن گەڕاونەتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 8.7.2024، لە هەولێر كۆنفرانسی گەڕانەوە بۆ خوێندن، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی رێكخراوی یونسێف و وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەوان مەبەستیانە خوێندکارە دابڕاوەکان بگەڕێننەوە بۆ خوێندن، بۆشیان دەرکەوتووە، 16 هۆكار هەیە بۆ دووركەوتنەوە لە خوێندن دیارترینیان “زەحمەتی دەستگەیشتن بووە بە خوێندن”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە كرد، “لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو لە رێگەی ئەم پرۆژەوە توانیویانە، 26 هەزار و 384 قوتابی بگەرێنینەوە بۆ خوێندن، تەنیا لایەنی دارایی هۆكار نەبووە بۆ وازهێنان، بەڵكو دیارترینیان زەحمەتی دەستگەیشتن بە خوێندن بووە”.

هەروەها، بەشدار سەرباز بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردە بۆ  964 وتی، “لە رێگەی 120 تیم هەوڵی تەواوەتیمان داوە، بۆ سەردان و قسەكردن لەگەڵ خێزانی هەموو قوتابییەكان و دەرگا بە دەرگا گەراوین، بە ئامانجی هێنانەوەیان بۆ خوێندن پلانمان هەیە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی سەبارەت بە پرسەكە بەشدار پێبكەین، لەوانەش وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی”.

بە گوێرەی دەرئەنجام و داتای کۆنفڕانسەکە:

تەنیا بۆ ئەمساڵ، هەوڵ دراوە لەگەڵ 35 هەزار و 664 قوتابی.

12 هەزار 334 قوتابی گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن.

نۆ هەزار و  شەش قوتابی گەڕاونەتەوە خوێندنی فەڕمی.

سێ هەزار و 328 قوتابی گەڕاونەتەوە بۆ خوێندنی خێرا و نافەڕمی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پلانی وەرگرتن پێوەرە بۆ ئەو خوێندکارانەی خوێندنیان دو...

پلانی وەرگرتن پێوەرە بۆ ئەو خوێندکارانەی خوێندنیان دواخراوە

لە گوندی گامێش تەپە خوێندنی ئەلفوبێی کوردی دەستیپێکرد

لە گوندی گامێش تەپە خوێندنی ئەلفوبێی کوردی دەستیپێکرد