دەتوانن ساڵی نوێ بخوێنن

پلانی وەرگرتن پێوەرە بۆ ئەو خوێندکارانەی خوێندنیان دواخراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو خوێندکارانەی لە راوندی پێشوو لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان وەرگیراون، بەڵام خوێندنەکەیان دواخراوە دەسەڵات دراوە بە زانکۆکان کە “دەستکردن” بەخوێندنیان بۆ بکات بەپێی توانای بەش لە ساڵی نوێی خوێندن.

زانکۆکان دەتوانن لە مانگی نۆ ساڵی 2024 کە سەرەتایی وەرزی نوێی خوێندنە، بە گوێرەی پلانی وەرگرتن ھەر بەشێک توانای ھەبێت دەتوانێت ئەو کەسانەی دواخستنی خوێندنیان بۆ کراوە دەستکردن بە خوێندنیان بۆ بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.5.2024، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە گەیشتووە بە 964، “پێویست ناکات، ئەو خوێندکارانە چاوەڕوانی کردنەوەی راوندێکی تری خوێندنی باڵا بن، وە ئەگەر بەش توانای نەبێت دواخستنی خوێندنەکەی بەردەوام دەبێت تاوەکو بەش توانای دەبێت و لە پلانی وەرگرتندا دایدەنێت”.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی زانیاری، “ئەو خوێندکارانەی راوندی پێشوو لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا وەرگیراون لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بەڵام خوێندنەکەیان دواخراوە دەستکردن بەخوێندنیان لە دەسەڵاتی زانکۆکان و بەش و کۆلێژەکان دایە”.

بەپێی خاڵی 15 لە ماددەی شەشەم لە رێنمایی ژمارە سێ ساڵی 2022ی تایبەت بە پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا لە ھەرێم، زانکۆ بۆ یەک خوێندکار دەتوانێت دەست بەخوێندنی ئەکادیمی بکات بەو مەرجەی لەلایەن لیژنەی پسپۆرەوە پرسیاری تاقی کردنەوە بۆ دابنرێت وە زانکۆ سەرپشک دەکرێت لەکردنەوەی یان نەکردنەوەی خوێندن بۆ یەک خوێندکار.

وەزارەتی دارایی داوای خەرجكردنی موچەی وانەبێژانی خوێن...

وەزارەتی دارایی داوای خەرجكردنی موچەی وانەبێژانی خوێندنی باڵا لە بەغدا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدەین