هەر بەدوایدا دەگەڕان

دواى 31 رۆژ تەرمى مێردمنداڵەکەى خەبات دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى هەولێر، دۆزینەوەى تەرمى مێردمنداڵە 14 ساڵەکەى قەزاى خەباتى راگەیاند کە 31 رۆژ لەمەوبەر لە زێى گەورەدا خنکابوو.

ماوەى 31 رۆژ بوو تیمەکانى مەلەوانى و بەرگرى شارستانى و هاوڵاتیانى خۆبەخش، بەدواى تەرمەکەیدا دەگەڕان

مێردمنداڵێک لە زێی گەورە خنکا

مێردمنداڵێک لە زێی گەورە خنکا

ئێوارەى رۆژى 8.6.2024، مێردمنداڵەکە لە ئاوى زێى گەورەدا خنکا بوو، ئەوەش کاتێک لەگەڵ هاوڕێیەکى مەلەیان کردووە، بەڵام هاوڕێکەى رزگارکراوە.

بە وتەى کەسوکارەکەى کە پێشتر بۆ 964 قسەیان کردووە، مێردمنداڵەکەیان مەلەوان بووە، بەڵام توشى دۆخێک بووە و خنکاوە.

دەشڵێن: تیژڕۆیى زێى گەورە هۆکارەى بووە کە تەرمەکەى نەدەدۆزرایەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی بەرگریی شارستانیی هەرێم بە 964ـی داوە، لە شەش مانگى یەکەمى 2024 دا، 40 هاوڵاتى لە هەرێمى کوردستان لە چەم و رووبارەکاندا خنکاون.

ئەمساڵ 40 کەس لە هەرێم خنکاون

ئەمساڵ 40 کەس لە هەرێم خنکاون